دۆلار گەیشتەوە 150 هەزار



سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دراوی عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ دوو شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و لە دوانیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار.

هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتایی هێنان بە پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەك بانكی جیهانی بە هاوبەشی چەند بانكێكی باوەڕپێكراوی عێراقی ڕاستەوخۆ حەواڵەی بازرگانان ئەنجام بدەن.

 

ئەمشەو باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێت ئەمشەو باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
دوات قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
پەیوەندیدار