كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێم دەستی پێكردەوە



کەمێک پێش ئێستا، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان لە هەولێر دەستی پێكردەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوامن و بە گوێرەی زانیارییەکان، هەردوولا لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیوادارم موژدەی خۆشمان بۆ خەڵکی خۆمان پێبێت.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێم، ڕێككەوتن كراوە لەسەر:
– چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابینکردنی مووچەی مانگی 8، بڕیارە سبەی تاوەکو کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی ئاب (8) ڕەوانەی بەغدا بکرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی وردبینی كراوی مانگی 7 مووچەی مانگی 8 بنێرێت.
– لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەکان بکرێت.
– دوای تێگەشتنی هەردوولا لەسەر بابەتی باجی کۆمپانیاکان بڕیاردا، کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەک حکومەت بدەن، تۆمارکردنی ناویان لە هەر حکومەتێک تۆمار بکرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی نابێت دوو باج بۆ دوو حکومەت بمێنێت.
– کێشەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بکرێت، بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا.

قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
پێت قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ڕێككەوتن
دوات هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ڕێككەوتن
پەیوەنیدر