نوسینگەی ئاماماری نیشتمانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار كەس لە ئینگلتەرا و وێڵز لەم زستانەدا لە ماڵەكانیاندا گەرمكەرەوەیان نییە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو ژمارەیە ڕوو لە زیادبوون دەكات و ٣٦٧ هەزار خێزانی تری دەچێتەسەر كە غاز یان كارەبا بەكارناهێنن بۆ گەرمكرددنەوە لە ماڵەكانیان و ساڵانەش نزیكەی ١٠ هەزار كەس بەهۆی ساردی و شێوە لە ماڵەكاندا، گیان لەدەستدەدەن.
ڕێكخراوە خێرخوازەكان هۆشداریی دەدەنە بەساڵاچوان كە نابێت لەو خانووبەرانەدا بژین كە گەرمكەرەوەیان تێدا نییە و بۆ نیشتەجێ گونجاونیین.
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن كۆمپانیای Comparethemarket بڵاوكرایەوە،و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەسی پێگەیشتووی گرتەوە، لەسەدا ٣٦ی ئەو خێزانانەی منداڵییان هەیە، لە هەوڵی دابینكردنی پارەی وزەدان.