سەرۆك کۆماری عێراق پێشوازی لە وەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجه کرد



سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە، کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەك کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024 لە کۆشکی بەغداد لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆك کۆمار بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کرد و ستایشی قوربانییە بەنرخەکانی خەڵکی هەڵەبجەی کرد لەماوەی تێکۆشانیان دژبە دیکتاتۆری و ستەمکاری.

دوپاتیشیکردەوە پێویستە قەرەبوی ئەو شارە و هاووڵاتیانی بکرێتەوە لەڕێگەی گۆڕینی لە قەزاوە بۆ پارێزگا.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەو دوو نامەیە کرد، کە بەڕێزیان ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی کردوە و تێیدا داوای کردووە پڕۆژە یاسای گۆڕینی شاری هەڵەبجە بۆ پارێزگا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دەنگدان و پەسندکردنی، بەتایبەتی دوای تەواوبونی رێوشوێنە یاساییەکان و تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینی بۆ پارێزگا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە.

هەر لەدیدارەکەدا چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی هەڵەبجە لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەوە تاووتوێ کرا و سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوام و بەشێوەیەکی هەفتانە بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەکانی پڕۆژە یاسای گۆڕینی هەڵەبجە لە شارەوە بۆ پارێزگا دەکات.

وتیشی: “هەڵەبجە بە تەنها نییە و ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەیداین بۆ تێپەڕاندنی نەهامەتییەکانیان”.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە سوپاسی گرنگیدان و پاڵپشتیی تایبەتی سەرۆك کۆماریان کرد بۆ مافە رەواکانیان و دوپاتیانکردەوە بەردەوام دەبن لە خستنەڕوی داواکارییەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی هەڵەبجە وەك وەفایەك بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، کە لەپێناو رزگاربون لە ستەم و دیکتاتۆرییەت بەخشیویانە.

 

هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ڕێككەوتن
پێت هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ڕێككەوتن
بارزانی پێشوازی لە شاندە باڵاكەی عێراق دەكات
دوات بارزانی پێشوازی لە شاندە باڵاكەی عێراق دەكات
پەیوەندیدار