کرێی پاسی هاووڵاتیان هەرزان كرا



لە سبەینێوە نرخی گواستنەوەی یەک سەرنشین لەلایەن پاسەکان لە هەولێر لە 750 دینارەوە دەبێتە 500 دینار.

لە کۆتایی ساڵی 2022ـوەوە هێڵەکانی گواستنەوە نرخەکانیان لە 500 دینارەوە بەرزکردەوە بۆ 750 دینار؛ هەندێکیشیان کردبوویانە 1000 دینار.

سەید زەکەریا، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی هەولێر، لەگەڵ بەرپرسی هەموو هێڵەکانی گواستنەوەی نێو شار کۆبووینەوە. نرخی ئەو هێڵانەی لەنێو شارن لە 750 دینارەوە کردمانە 500 دینار. بڕیارەکە لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێت.”

ئاشكراشی كرد، “ئەم بڕیارە تەنیا بۆ شاری هەولێرە و پەیوەندی بە شارەکانی دیکەوە نییە. هەروەها هەموو هێڵەکانی پارێزگاکە ناگرێتەوە.”

وتیشی، “لە ناوەندی شارەوە، هێڵەکانی 30 مەتری، 60 مەتری، 100 مەتری تاوەکو سنووری بازنەیی شەقامی 150 مەتری دەگرێتەوە. بەڵام دەرەوەی بازنەی 150 مەتری ناگرێتەوە بۆ نموونە بەحرکە و قوشتەپە و کەورگۆسکن. هاوکات هەموو گەڕەکەکانیش دەگرێتەوە.”

بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
پێت بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
شکستی مەدرەسەی سلێمانی
دوات شکستی مەدرەسەی سلێمانی
پەیوەندیدار