میسر داوای گەڕاندنەوەی سەری نەفەرتیتی لە بەرلین دەکات



وەزیری پێشووی شوێنەوار لە میسر داوای گەڕاندنەوەی سەری “نەفەرتیتی” دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەستپێکردووە.

زاهی حاواس، وەزیری پێشووی شوێنەوار لە میسر، داوای گەڕانەوەی سەری شاژنی فیرعەون “نەفەرتیتی” لە مۆزەخانەی نوێی بەرلین کرد، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماڵپەڕەکەیدا داواکارییەکی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی دروستکرد.

“نەفەرتیتی” یان “نێفرتیتی”، ژنە گەورەی شاهانەی فیرعەونی میسر “ئەخناتوون” بووە، بە هۆی جوانییەکەیەوە بەناوبانگ بووە دوای دۆزینەوەی پەیکەری لە ساڵی 1912 لە میسر.

لە ساڵی 1912 شوێنەوارناسێکی ئەڵمانی جەستەی بەناوبانگی نەفەرتیتی لە تەل عەمەرنا لە پارێزگای مینیا دۆزیەوە، کە نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە باشووری قاهیرە دوورە و ساڵی دواتر بە کەشتی ڕەوانەی بەرلین کرا.

تەل عەمەرنا ئەو پایتەختەیە کە “ئەخناتوون” هاوسەری نەفەرتیتی، لە شانشینی هەژدەهەم ڕووی لێکردووە، کە تا نزیکەی ساڵی 1335 پێش زایین تێیدا حوکمڕانی کردووە.

ئەخناتون کە داوای پەرستنی خوداوەندی ئاتوون و دوورخستنەوەی خوداوەندەکانی تری میسری کرد و حوکمڕانیەکەی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە میسردا هێنایە ئاراوە. بەگوێرەی میسرییە شوێنەوارناسەکان کە ئاینی ئاتوونی وەک فۆرمێکی یەکتاپەرستی ڕەھا جیادەکرێتەوە لە ئاینەکانی تر.

وەزیری پێشووی شوێنەوار لە داواکارییەکەیدا کە ڕۆژی شەممە دەستیپێکرد، داوای گەڕاندنەوەی سەری نەفەرتیتی کرد و ڕایگەیاند، “دوای دۆزینەوەی سەری نەفەرتیتی بە شێوەیەکی نایاسایی لە میسر بردراوەتە دەرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕایدەگەیەنین کە میسر داوای گەڕانەوەی جەستەی نەفەرتیتی دەکات، ئەمە لیژنەیەکی نیشتمانییە نەک لیژنەیەکی حکومی، ناوبراو بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، “ئەوەی پێویستم پێیەتی و لە هەموو کەسێکی داوادەکەم ئەوەیە، لەسەر ماڵپەڕەکەم واژوویەک بکەن بۆ نیشاندانی خواستیان بۆ گەڕانەوەی جەستەی شاژنی فیرعەون”.

هەڵمەتەکەی وەزیری پێشووی شوێنەواری میسر بە شێوەیەکی سەرەکی بریتییە وەرگرتنەوەی سێ پارچەیە: سەری نەفەرتیتی، بەردی ڕەشید و تاوەری دێندەرا.

تا ئێستا نەتوانراوە هیچ سەرنجێک لە بەرپرسانی مۆزەخانەی نیو بەرلین لەسەر دەستپێکردنی ئەم داواکارییە وەربگیرێت.

مەسرور بارزانی: “پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پاڵپشتی “هەژماری من” دەکات
پێت مەسرور بارزانی: “پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پاڵپشتی “هەژماری من” دەکات
“هەژماری من” دەربارەی کرێی پارەڕاکێشان ڕوونکردنەوە دەدات
دوات “هەژماری من” دەربارەی کرێی پارەڕاکێشان ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار