“هەژماری من” دەربارەی کرێی پارەڕاکێشان ڕوونکردنەوە دەدات



تیمی هەژماری من ڕایدەگەیەنێت، پارەڕاکشیان لە ئامێری ئەو بانکەی کە هەژماری لێکراوەتەوە بە خۆڕاییە، بەڵام ئەگەر لە ئامێری بانکێکی دیکە پارە ڕابکێشرێت، کرێکە لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی “هەژماری من” ڕایگەیاند، هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە “بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە کرێی پارەكێشان بەم شێوەیەیە:

  1. بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.

(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)

  1. بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.

(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)

  1. ⁠بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
  2. ⁠بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
  3. ⁠بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.

تیمی “هەژماری من” ڕاشیگەیاند، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت.

میسر داوای گەڕاندنەوەی سەری نەفەرتیتی لە بەرلین دەکات
پێت میسر داوای گەڕاندنەوەی سەری نەفەرتیتی لە بەرلین دەکات
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
دوات ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار