قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بۆ 18 ترلیۆن دینار زیادی کردووە



هەڵمەتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەڵێت، “قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بۆ 18 ترلیۆن دینار و ژمارەی كارتەكانیش بۆ 20 ملیۆن كارت زیادیكردووە”.

مستەفا ئەكرەم حەنتووش، وتەبێژی هەڵمەتی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاندووە، پارەدانی ئەلیكترۆنی دەستكەوتی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها ئەزموونێكی سەركەوتووە لە ڕووی دارایی و بانكی و سوودی بۆ هەموو لایەنەكان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مامەڵەكردن بە پارە چەندین مەترسیی تێدایە، بەو پێیەی دەتوانرێت بدزرێت یان بسوتێنرێت كاتێك دەگوازرێتەوە یان هەڵدەگیرێت، یان بەر زەرەر بكەوێت، هاوكات مامەڵەی ئەلیكترۆنی و بازرگانی دیجیتاڵی ئاسانكاری بۆ پرۆسەی گواستنەوە و بازرگانیكردن بە پارە دەكات و بۆ حکومەت سوودی هەیە، خوێندنەوەیەك بۆ نەختینەیی، كۆكردنەوەی پارە، و خوێندنەوەی پارەدان و كەرتەكانی قازانج و زەرەر، كە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە پلانەكان دابنرێت.

وتیشی، پارەدانی ئەلیكترۆنی بە هەموو پێوەرەكان بابەتێكی سەركەوتووە و ئەو وڵاتانەی جێبەجێی دەكەن سیستەمی دارایی و بانكیان گەشەیکردووە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، كۆی پارەی ئەلیكترۆنی تا ساڵی 2020 لە 300 ملیار دینار تێنەپەڕیوە، بە بەراورد بە پارەی ئەلیكترۆنی بۆ ئەمساڵ كە گەیشتووەتە زیاتر لە 18 ترلیۆن دینار، ئەمەش گەشەکردنێکی بەرچاوە و ئاسان نییە بۆ ئەوەی لە ماوەی 3-4 ساڵدا بەدەست بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا نزیكەی 20 ملیۆن كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020دا نزیكەی 10 ملیۆن كارتمان هەبووە، ڕوونیشیكردەوە پێشاندەرەكانی ئەو پرسە ئەرێنین و لە هەموو ڕوویەكەوە سەركەوتووە.

جەختیشی لەوە كردەوە،  كە حكومەت لەم دواییانەدا كۆمەڵێك بڕیاری تایبەتی دەركرد، لەوانە چالاككردنی یاسایەكی تایبەت بۆ واژۆكردنی ئەلیكترۆنی، و دروستكردنی ڕێسایەكی دارایی بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی لەنێوان كۆمسیۆنی دەستپاكی و دیوانی چاودێریدا، ڕوونیشیكردەوە كە پرسەكە وایكردووە لە قۆناغی ڕێكارە كارپێكراوەكانەوە بۆ قۆناغی ڕێكخستنی گشتی گواسترایەوە.

 

نیشتنەوەی مێش لەسەر خۆراکەکانمان چ کاریگەرییەکی هەیە؟
پێت نیشتنەوەی مێش لەسەر خۆراکەکانمان چ کاریگەرییەکی هەیە؟
نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە هاوکاری دارایی وەردەگرن
دوات نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە هاوکاری دارایی وەردەگرن
پەیوەندیدار