پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا بێزار دەکات



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، پێکەنینەکەی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای بە بێزارکەر و خەمۆکی وەسف کرد.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەسەر لێدوانەکەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و “پشتیوانیکردن لە “کامالا هاریس” و ئاماژەیەکی گاڵتەجاڕانەی بۆ پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی، “جیاوازییەکی ڕوون هەیە لە نێوان پێکەنینی ئەرێنی پڕ لە وزەی باش، لەگەڵ پێکەنین کە ڕۆح تووشی خەمۆکی دەکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پوتین پێشتر بە گاڵتەجاڕیەوە ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیا پاڵپشتی کامالا هاریس لە کاندیدی دیموکراتەکان دەکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستا لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخرایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد. “پێکەنینەکەی هاریس و ئەو بڕوایە دەبەخشێت کە هەموو شتێک باشە، بۆیە ئێمە هەڵبژاردنمان بەرەو ئەو دەگۆڕین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جارێکیان لەبارەی “پێکەنینەکەی هاریس”ەوە، کە ڕکابەریی دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا وتی، “پێکەنینەکەی زۆر شتی لەبارەوە ئاشکرا دەکات…کە شێتە”.

میدیای ئیسرائیل: دوو وەزیر دەیانەوێت شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” هەڵگیرسێنن
پێت میدیای ئیسرائیل: دوو وەزیر دەیانەوێت شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” هەڵگیرسێنن
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بۆردومانکردنی هەولێر وەڵامی بالیۆزی ئێران دەداتەوە
دوات وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بۆردومانکردنی هەولێر وەڵامی بالیۆزی ئێران دەداتەوە
پەیوەندیدار