وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بۆردومانکردنی هەولێر وەڵامی بالیۆزی ئێران دەداتەوە



وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی “باڵیۆزی ئێران لە عێراق رەتدەکەنەوە کە بۆردوومانکردنی خەڵکی سڤیل لە هەولێر بە دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.”

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت:”لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.”

ئاماژەی بەوەشکرد:”هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.”

پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا بێزار دەکات
پێت پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا بێزار دەکات
زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر قەرەبوو کرانەوە
دوات زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر قەرەبوو کرانەوە
پەیوەندیدار