شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و بەزۆری لەكاتەكانی نیوەڕۆدا دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەخایەنێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کۆتاییهاتنی کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست و دەستپێکی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی خەماسینی گەرمی باکووری ئەفریقیا، پێشبینیی دەکەین لە ئەمڕۆوە یەک شەممە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتە پلەکانی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان چەند پلەیەک بەرزببنەوە.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکە تەنها لە چەند کاتژمێرێکی ڕۆژدا دەبێت لەنێوان کاتژمێر ( 11 ی پێش نیوەڕۆ تاوەکو 4 ی دوای عەسر دەبێت ) بەشەوانیش کەش فێنک دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، دوای ئەم هەفتەیه پلەکانی گەرمی بەتەواوی بەرەو پلەی سەرەتای سییەکان لەناوچە کوێستانییەکان و سەرەتای پلەی چلەکان لە ناوچەکانی گەرمیان دادەبەزن و کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت.

 

تەیف سامی لە هەولێرەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێت تەیف سامی لە هەولێرەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی لەکۆبوونەوەدان
دوات ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی لەکۆبوونەوەدان
پەیوەندیدار