ڕێبەرێكی نوێ‌ بۆ مۆڵەتی شۆفێری چاپكرا



هەڵكەوت عەبدوڵا، پسپۆڕی بواری هاتووچۆ ڕێبەرێكی نوێ‌ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و ئاشنابوون بە زانستی ئۆتۆمبێل چاپ دەكات و دەیخاتە بەردەم خوێنەران، كە پرسیارەكانی مۆڵەتی شۆفێری و چەندین زانیاری گرنگی تێدایە سەبارەت بە ئۆتۆمبێل.

هەڵكەوت عەبدوڵا، پسپۆڕی بواری هاتووچۆ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مۆڵەتی شۆفێری بۆ خۆی و بە تەنیا ناتوانێت بتکاتە شۆفێرێکی باش. مۆڵەتی شۆفێری بەڵگەنامەیەکە دەیسەلمێنێ، ئەو زانیاری و یاسا و ڕێسا بنەماییانەی هاتووچۆت بەدەست هێناوە، کە بۆ ئۆتۆمبێل لێخوڕین پێویستن و لە تاقیکردنەوەدا دەرچوویت.

سەبارەت بە ڕێبەرەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێبەری شۆفێری ئەو کتێبەیە، کە بنەما تیۆرییەکانی فێربوونی شۆفێری لەخۆ دەگرێت و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی زانستی ئۆتۆمبێل لێخوڕین و ئاشنابوون بە هێماکانی هاتووچۆ و ئامادەکاریکردن بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری، کە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆدا ئەنجام دەدرێت.

رێبەری شۆفێری (چاپی نوێی ٢٠٢٤) گەشەکردنێکی چۆنایەتی بەسەردا هاتووە و ئەو بابەتانەی لای خوارەوە لەئامێز دەگرێت:
دەستپێک: ئەوەی دەبێت فێری بیت.
بەشی یەکەم: ئاشنابوون بە ئۆتۆمبێل و پێکهاتەکانی
بەشی دووەم: ئەوەی دەبێت چاوی تێ ببڕیت
بەشی سێیەم: توانای مانۆری ئۆتۆمبێل
بەشی چوارەم: هەڵسوکەوتی بەکارهێنەرانی ڕێگەوبان
بەشی پێنجەم: ڕێسا بنچینەییەکانی ئۆتۆمبێل لێخوڕین
بەشی شەشەم: شێوازی سەلامەتخوازانەی ڕێگەوبان
بەشی حەوتەم: مانۆرکردن لەسەر ڕێگەوبان
بەشی هەشتەم: ئۆتۆمبێل لێخوڕینی بەرگریخوازانە
بەشی نۆیەم: فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ
بەشی دەیەم: کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ
بەشی یانزەیەم: ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری (٨٠٠ پرسیار ٦٠٠ دانەیان لە هاتووچۆ تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت).

بۆ بەدەستهێنانی کتێبەکە، هەموو نووسینگە و کەسێک دەتوانێت سەردانی کتێبفرۆشیی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە شەقامی سالم- تەنیشت سینەما سالم بکات، كە ٣٧٦ لاپەڕەیە و نرخی (٥٠٠٠) دینارە.

ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی لەکۆبوونەوەدان
پێت ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی لەکۆبوونەوەدان
وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا
دوات وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا
پەیوەندیدار