ئەپڵ، ئایفۆن ١٦ دەخاتە بازاڕەوە



سبەی کاتژمێر ٨ی ئێوارە بە کاتی هەولێرو بەغداد ئەپڵ ئایفۆن ١٦ لە #AppleEvent ڕادەگەیەنێت و زهدتجک ١٦پڕۆ و پڕۆماکس لە ڕۆژانی دواتر دەخاتە بازاڕەوە.

ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس
ئەپڵ ساڵانە وەشانی نوێی مۆبایلەکانی دەخاتە بازاڕەوە، سەبارەت بە وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس، کە بە یەکێک لە باشترین و جیاوازترین وەشانی کۆمپانیاکە دادەنرێت، بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ بە فەرمی بۆ بەکارهێنەران بەردەست ببێت.

جۆرەکانی ئایفۆن ١٦ بریتیین لە: ئایفۆن ١٦، ئایفۆن ١٦ پڵەس، ئایفۆن ١٦ پرۆ، ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (بزنس ئینسایدەر)، پێشبینی دەکرێت نرخی سەرەتایی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ بەم شێوەیە بێت: پێشبینی دەکرێت نرخی ئایفۆن ١٦ بە ٧٩٩ دۆلار بخەمڵێندرێت، ئایفۆن ١٦ پڵەس ٨٩٩ دۆلار، ئایفۆن ١٦ پڕۆ ٩٩٩ دۆلار و پێشبینیش دەکرێت نرخی ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس ١١٩٩ دۆلار بێت.

تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن ١٦
مۆبایلەکە شاشەیەکی گەورەی LTPO OLED ی ٦.٧ ئینجیی هەیە، کە ڕێژەی نوێبوونەوەی دەگاتە ١٢٠ هێرتز، هەروەها پارێزگارییەکی پێشکەوتووی Ceramic Shield ی لەگەڵدایە بۆ پاراستن لە خراپبوون و شۆک.

پڕۆسێسەری Hexa-core A18 Pro هەیە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ٣nm بۆ کارایی خێرا و بەرز.

جگە لە کامێرای پێشەوەی ١٢ مێگاپێکسڵ و سیستەمی کامێرای دواوە، کە سێ عەدەسەی تێدایە بە ڕوونی جیاواز.

هەروەها پاترییەکی بەهێزی هەیە بە توانای ٤٤٢٢میلی ئەمپێر، کە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرا دەکات لە ٥٠% تەنها لە ماوەی ٣٠ خولەکدا.

ئایفۆن ١٦ توانای هەڵگرتنی جیاواز پێشکەش دەکات، کە بریتین لە ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایت.

 

سودانی:لە 2025 دا چیتر بەنزین هاوردە ناکەین
پێت سودانی:لە 2025 دا چیتر بەنزین هاوردە ناکەین
ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار