وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار دەربەندیخان تەواو دەکرێت



وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی رێگای دوسایدی (دەربەندیخان-کەلار)ی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند”تاکۆتایی ئەمساڵ ڕیگاکە تەواو دەکرێت”.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە میانی سەردانێکیدا بۆ پرۆژەی بەدووسایدکردنی ڕێگای (دەربەندیخان-کەلار) ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامەو رێژەی ئەنجامدراو ٨٥٪ی تێپەڕاندوە، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو بکەین و بە پشتیوانی خوای گەورە پڕۆژەکە بخەینە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

وتیشی، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیەی ئەم پرۆژەیە تاکۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت و ئەو ڕێگریانەی هەبوون دووبارە نەبنەوە، بۆ ئەوەی چیتر ڕووداوی هاتووچۆی دڵتەزێن بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانەوە ڕوونەدات.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە ژمارەیەک پڕۆژە لەسنوری گەرمیان بەئەنجام بگەیەنین و ژمارەیەک پڕۆژەش لەوانە دوانزە رێگای دوانزە ئیمام قەرەبڵاغ کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

پڕۆژەکە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە ٤٠ خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بوەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.

لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
كۆمسیۆن سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دوورخستەوە
دوات كۆمسیۆن سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دوورخستەوە
پەیوەندیدار