له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی وه‌زاریی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له هه‌ولێر، حكومەتی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووریی فیدراڵ بۆ هه‌ولێر، یه‌كخستنی دیدگهكانه بۆ چاره‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
نووسینگەی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه “لێكگه‌یشتنی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌باره‌ی پرسه جۆراوجۆره‌كان؛ به‌تایبه‌ت پرسه ئابووری و داراییه‌كان”.
ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك دانیشتنی ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند و دانیشتنی هاوئاهه‌نگیش ده‌بن .
ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان شاندی عێراق به‌رده‌وامه. مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.