لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:
ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر
م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ
د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ
بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.