تەندروستی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە



وەزارەتی ته ندروستی دڵنیایی دەداته هاووڵاتیان کە ڕێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕاسپاردەی پزیشکی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.

سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواین ئامارەکان لەسەر ژمارەی تووشبووان بریتین لە: 184 حاڵەتی تووشبوون، لەنێویاندا 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگاری زیقار بە 35 حاڵەتی تووشبوون و 6 حاڵەتی مردن لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، لە بەغداش گەیشتووەتە 26 کەس و لەنێویاندا سێ حاڵەتی مردن هەبووە، کەمترین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای ئەنبار بووە کە تەنها دوو حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربوون بریتییە لە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کە بەزۆری لە ئاژەڵە تووشبووەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

ڕۆژی سەردانەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا
پێت ڕۆژی سەردانەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا
کێ دەبێتە یەکەم ترلیۆنێری جیهان؟
دوات کێ دەبێتە یەکەم ترلیۆنێری جیهان؟
پەیوەندیدار