ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی بۆ چوونە سەر مەریخ خستەڕوو



ئیلۆن ماسک وادەی یەکەم گەشتی بێ سەرنشین بۆسەر هەسارەی مەریخ دیاری دەکات.

ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، کە کۆمپانیاکە لە ماوەی دوو ساڵدا یەکەم ئۆتۆمبێلی بێ سەرنشین نمایش دەکات بۆ چوونە مەریخ.

ئیلۆن ماسک ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم ئۆتۆمبێلانە بێ سەرنشین دەبن بۆ تاقیکردنەوە و دڵنیابوون لە نیشتنەوەی دروست لەسەر مەریخ، ئەگەر کارەکانی نیشتنەوە بە باشی بەڕێوەبچێت، کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ماوەی چوار ساڵدا یەکەم گەشتی بە سەرنشین بۆ مەریخ دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە، دووبارەبوونەوەی گەشتەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیاد دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی شارێکی خۆبژێوی لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵدا.

لە مانگی نیساندا، ماسک، کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا کۆمپانیای سپەیس ئێکسی دامەزراندووە، ڕایگەیاند کە یەکەمین ئۆتۆمبێلی بێ سەرنشینی کەشتیی ئەستێرەیی کە لەسەر مەریخ بنیشێتەوە لە ماوەی پێنج ساڵدا دەبێت، هەروەها یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مەریخ لە ماوەی حەوت ساڵدا دەبێت.

ماسک حساب بۆ کەشتی ئەستێرەیی دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە بریتییە لە بەرهەمهێنانی کەشتییەکی ئاسمانی گەورە و فرە مەبەست و نەوەی داهاتوو، کە توانای ناردنی مرۆڤ و بار بۆ سەر مانگ لە کۆتایی ئەم دەیەدا هەبێت و بتوانێت بچێتە سەر مەریخ.

200 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
پێت 200 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر کۆدەبێتەوە
دوات ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار