ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ نامەکان زیاد دەکات



لە ڕێگەی زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێوە ئینستاگرام ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە دەستکاری وێنەکان بکەن یاخود ستیکەریان بۆ زیاد بکەن، پێش ناردنیان لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە.

پلاتفۆرمی ئینستاگرام زیادکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بۆ ناردنی نامە (Direct Messages) ڕاگەیاند، کە بریتین لە توانای دەستکاریکردنی وێنە و بەکارهێنانی ستیکەر و چەندانی شتی تریش پێش ئەوەی بنێردرێت.

لە ڕێگەی ئەم نوێکارییەی بەرنامەکەوە بەکارهێنەران دەتوانن دەستکاری وێنەکان بکەن بە وێنەکێشان لەسەریان یان زیادکردنی ستیکەر بۆیان پێش ئەوەی لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە بنێردرێن، کە هاوشێوەی ئەو تایبەتمەندیانەن کە پێشتر لە Stories بەردەست بوون.

جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن لە وێنەکانی ئێستا ستیکەری تایبەت دروست بکەن و لە نامەکاندا بەکاریان بهێنن، ئەمەش ئامرازەکانی دەستکاریکردنی وێنەکان لە گفتوگۆکاندا لە ئامرازەکانی بەشی Stories نزیکتر دەکاتەوە.

ئینستاگرام دیزاینی نوێی بۆ چاتەکان زیاد کردووە کە بۆ نموونە ڕەنگدانەوەی کەشوهەوای پایزن، جگە لەوەش، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن ئایکۆنی کێکی لەدایکبوون زیاد بکەن کاتێک باسی ڕۆژی لەدایکبوون دەکەن.

بەپێی لێدوانەکانی پێشووی ئادەم مۆسێری، سەرۆکی پلاتفۆرمەکە، “لە بەرنامەکەدا (Direct Messages) گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە سروشتییە پلاتفۆرمەکە سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی ئامراز و تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەم بەشە بێت”.

لە لایەکی دیکەوە پەیامەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دەرکەوتنی ناوەڕۆک لەسەر پلاتفۆرمەکە؛ لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، مۆسێری ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە ئینستاگرام سەیری دەکات لە ڕێکخستنی دەرکەوتنی ناوەڕۆکدا، ژمارەی جارەکانە کە لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە دەنێردرێت.

پێشتر مۆسێری ئامۆژگاری دروستکەرانی ناوەڕۆکی کردبوو، بیر لە دروستکردنی ناوەڕۆک بکەنەوە کە خەڵک بیانەوێت بۆ هاوڕێکانیان یان خۆشەویستەکانیان بنێرن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەستڕاگەیشتنتان لە درێژخایەندا.

ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر کۆدەبێتەوە
راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە هەولێر
دوات راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە هەولێر
پەیوەندیدار