راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە هەولێر



وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی سبەینێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەویش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ئەنجوومەنی وەزیری ئابووری سبەینێ یەکشەممە لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات ئەو مافە دەستوورییانەی دەستووری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لەسەری نووسراوە، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە هەموو ئەو پرسە هەڵپەسێردراوانەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

دەشڵێت:” ئامانجی سەردانەکە بەرەوپێشبردنی هاریکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبواری ئابوری و داراییدا هەروەها سەردانەکە هەوڵدەدات کێشەکانی نێوان لایەنەکان بەگوێرەی دەستوور و پەنجەرەی پەیڕەوی ناوخۆ چارەسەر بکرێت.

ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ نامەکان زیاد دەکات
پێت ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ نامەکان زیاد دەکات
سبەی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دادەنێت
دوات سبەی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دادەنێت
پەیوەنیدر