زانیاری نوێ‌ لەسەر گڕگرتنی تانكەرەكەی دەربەندیخان



تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان گڕی گرتووە و بەهۆی خۆكێشانی بە بارهەڵگرێكی شەش تەنی، ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە و ڕێگای هاتووچۆ وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای گشتی ( دەربەندیخان – زەڕایەن) لەبەردەم گوندی بیرکێ تەنکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕ دەگرێت و خۆی دەکێشێ بە بارهەڵگرێکی مسیوبۆشی شەش تەنیدا.

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێری تەنکەرەکە ڕزگاری بووە تەنها شۆفێر و سەرنشینی مسیوبۆشی شەش تەنی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی سووتانی تەنکەرەکەشەوە شاخەکەش ئاگری گرتوە و لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی داخراوە، بۆیە لەکاتی کردنەوەی ڕێگاکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە.

وەزارەتی نەوت: ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکەینەوە
پێشت وەزارەتی نەوت: ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکەینەوە
لێکۆڵینەوەیەک:تێلیگرام بۆتە بازاڕێکی تاوان
دواتر لێکۆڵینەوەیەک:تێلیگرام بۆتە بازاڕێکی تاوان
پەیوەندیدار