لێکۆڵینەوەیەک:تێلیگرام بۆتە بازاڕێکی تاوان



لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە ماددە هۆشبەرەکان، تیرۆر، و کەرەستەی سێکسی لەناو ئەو ئەو ئەپەدا بڵاوبۆتەوە و وەک “بازاڕێکی تاوان” ناوی دەهێنێت.

لێکۆڵینەوەکە کە زیاتر لە چوار مانگی خایاند و ٣.٢ ملیۆن پەیامی لەڕێگەی زیاتر لە ١٦ هەزار کەناڵ لە ئەپڵیکەیشنەکەدا لەخۆگرتبوو، ئاشکرایکرد کە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، ساختەکاران و توندڕەوە ناسیۆنالیستەکان بە ئاشکرا کاردەکەن و بە ئازادی قسەی ڕق و کینە لەسەر پلاتفۆرمەکە بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باسی ئەوە دەکات چەناڵی تێلیگرام بۆتە جێگایەک بۆ بازاڕی نایاسایی و تیرۆر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، گروپە باڵادەستەکانی سپی پێستەکان نزیکەی ملیۆنێک ئەندامیان لە 1500 کەناڵدا کۆکردۆتەوە و لە زیاتر لە 20 وڵاتدا ڕیکلامیان بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کردووە.

هەروەها ئەو کەناڵانەی پەیوەندییان بە بزووتنەوەی حەماسەوە هەیە، دوای هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر، زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی بینینەکانیان بەخۆیەوە بینی، چونکە لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن بینەریان بەدەستهێنا.

بەرپرسانی پۆلیس بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، تایبەتمەندییەکانی تێلێگرام، لەوانەش پەیامی کۆدکراو و پەیوەندییە بێناوەکان، وایکردووە کە ببێتە پلاتفۆرمی پەسەندکراو بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت خۆیان لە جێبەجێکردنی یاسا بەدوور بگرن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، زۆر ئاسانە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کەناڵانەی چەک و مادەی هۆشبەر و دەرمانی نایاسایی و کارتی ساختەی ATM دەفرۆشن.

هەروەها بازرگانانی ئەو ماددانە وێنە و ڤیدیۆی کاڵا بەردەستەکان و زانیاری لەسەر چۆنیەتی پەیوەندیکردنیان ڕاستەوخۆ بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژنامەکە بۆی دەرکەوتووە کە لانیکەم ٥٠ کەناڵ هەن کە بە ئاشکرا شتومەکی قاچاخ دەفرۆشن، کە بریتین لە چەک و ماددە هۆشبەرەکان و کارتی ساختە.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە پلاتفۆرمی تێلێگرام وەک ئەوەی ڕێکخراوێک بێت لە سەرووی یاساوە کاردەکات بەڵام ئەمە دەتوانێت بگۆڕێت دوای ئەوەی دامەزرێنەری ئەپڵیکەیشنەکە، پاڤێل دورۆڤ، مانگی ڕابردوو لە فەرەنسا دەستگیرکرا و تۆمەتی هاوکاری نەکردن لەگەڵ دەسەڵاتداران و هاوبەشیکردنی لەو تاوانانەی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەوە ئەنجام دەدرێن، لەوانە دابەشکردنی کەرەستەی دەستدرێژی سێکسی بەسەر منداڵان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ساختەکاری.

دوای دەستگیرکردنی لە فەرەنسا، دورۆڤ بەرگری لە داواکارییەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بانگەشەی ئەوەی کە تێلێگرام “وەک بەهەشتێکە بۆ ئەنارکیستەکان” “بەتەواوی درۆیە”.

زانیاری نوێ‌ لەسەر گڕگرتنی تانكەرەكەی دەربەندیخان
پێشت زانیاری نوێ‌ لەسەر گڕگرتنی تانكەرەكەی دەربەندیخان
عێراق 25 ماددەی خۆراكی بەنرخی هەرزان دەخاتەبازاڕەوە
دواتر عێراق 25 ماددەی خۆراكی بەنرخی هەرزان دەخاتەبازاڕەوە
پەیوەندیدار