عێراق 25 ماددەی خۆراكی بەنرخی هەرزان دەخاتەبازاڕەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، دەستیان كردووە بە كردنەوەی هەفتە بازاڕەكان لە شارەكان و سەرەتاش لە بەغداوە دەستی پێكردووە و دەشڵێت: لەو هەفتە بازاڕانەدا 25 ماددەی خۆراكی بە نرخی 20% هەرزانتر لە بازاڕ دەخرێتە بەردەست هاووڵاتیان.

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی بەنیازە 6 سەنتەری بازرگانی بکاتەوە، کە 3یان لە بەشی کەرخ-ن و 3یان لە ڕوسافە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەش و ڕکابەری کەرتی تایبەت لە دابینکردنی خۆراک بە نرخێکی گونجاو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕەوتێکی گەورەی حکومەت هەیە بۆ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی ڕێڕەوی تەندروستی خۆی بەدەستبهێنێتەوە بە دەستپێکردنەوەی بازاڕەکانی ناوەند (هەفتە بازاڕ) وەک هەنگاوی یەکەم، ئەو ناوەندانەش هەنگاوی یەکەم دەبن بۆ بوژاندنەوەی بازاڕەکانی ناوەند”.

ئاشكراشی كردووە، ناوەندە نوێیەکان ڕکابەرین بۆ بازاڕی بازرگانی و ڕۆڵی کەرتی تایبەت ناگرێتە ئەستۆ و لەوانەیە بەدیلێک بێت بۆ بازاڕی بازرگانی کاتێک بازاڕی بازرگانی بەرکەوتەی بەرزبوونەوە و هەڵاوسانی نرخەکان دەبێت.

وتیشی، “وەزارەتی بازرگانی هەنگاوێکی گرنگی ناوە بە ناوهێنانی 25 ماددەی خۆراکی سەرەکی و دانانی نرخیان بۆ ئەوەی دەستکاری نرخەکانیان نەکرێت و سەقامگیری لە بازاڕدا بەدەست بهێنن. ئەم ماددانە بە نرخێکی 20% کەمتر لە بازاڕ بەردەست دەبن و هەروەها لە ناوەندە نوێیەکانی بازاڕکردندا بەردەست دەبێت، کە بەپێی چەمکی هایپەرمارکێت کاردەکەن”.

سەبارەت بە چۆنیەتی کڕین لەو سەنتەرانە، حەنون وتی، “پێشوازی هاووڵاتیان، فەرمانبەران، ئەوانەی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، هەروەها ئەندامانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان وەردەگرن، کڕینیش لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە ئەنجام دەدرێت”.

لێکۆڵینەوەیەک:تێلیگرام بۆتە بازاڕێکی تاوان
پێشت لێکۆڵینەوەیەک:تێلیگرام بۆتە بازاڕێکی تاوان
هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتا بکرێت
دواتر هەوڵدەدرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتا بکرێت
پەیوەندیدار