سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دراوی عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەنی ئێرانی دابەزیوە و ئێستتا 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 94 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە 5 ملیۆن و 840 هەزار تمەنە بە كاش.
هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتایی هێنان بە پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەك بانكی جیهانی بە هاوبەشی چەند بانكێكی باوەڕپێكراوی عێراقی ڕاستەوخۆ حەواڵەی بازرگانان ئەنجام بدەن.