ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆریست لە سەڵاحەدین و كەركوك و ئەنبار ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە”لە سێ پارێزگادا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و بڕیاری دادوەریی، ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و بووە مایەی دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی سەر بە گروپە چەكدارەكانی داعش”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سیان لە تیرۆریستەكان لە سەڵاحەدین و دوانیان لە كەركوك و تۆمەتبارێكی ترییان لە ئەنبار دەستگیركران، ئۆپەراسیۆنەكانیش لە چوارچێوەی ڕێكارە هەواڵگرییەكانن كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگرییەوە دەگیرێنەبەر بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان و چاودێریكردنی جموجۆڵەكانیان، لە دوای دەستگیركردنیشیان ڕێكاریی یاسایی لەدژییان گیرایەبەر”.