بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەكشەممە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با / لە سەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرما 42 پلەى سیلیزى دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، نزمترین پلەش 29 پلە دەبێت لە حاجی ئۆمەران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک دەبێت پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ڕوو لە دابەزینە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی :: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى