فڕۆکەیەک بە هۆی هەواڵێکی ناڕاستەوە لە باکووری کوردستان نیشتەوە



دەرکەوت ئەو بانگەشەیە راست نەبوو کە گەشتێکی نێوان هندستان و ئەڵمانیای ڕاگرت و فڕۆکەکەی ناچار کرد بە نزیکەی 250 سەرنشینەوە لە باکووری کوردستان بنیشێتەوە.

پاس نیوەڕۆی دوێنێ فڕۆکەیەک کە لە گەشتێکی نێوان مۆمبای هندستان و فرانکفۆرتی ئەڵمانیادابوو بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان نیشتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە یەکێک لە سەرنشینەکان لەسەر دەستسڕێک نووسیبووی بۆمب لە نێو فڕۆکەکەدایە، بۆیە فڕۆکەکە بە ناچاری بە 247 سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی ئەرزەڕۆم نیشتەوە.

سەرنشینەکان دوای پشکنیان گواسترانەوە بۆ هۆڵی چاوەڕوانی و پاشان تیمە تایبەتەکان دەستیان بە پشکنینی تەواوی فڕۆکەکە و جانتاکانی سەرنشینان کرد کە تیشکی سینی و سەگیش بەکارهێندران، دوای کۆتاییهاتنی پشکنینەکان دەرکەوت بانگەشەی بوونی بۆمب لە نێو فڕۆکەکەدا ڕاست نەبووە.

تا ئێستا فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی ئەرزەڕۆم ماوەتەوە و بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەیەکی دیکە لە هندستانەوە بگاتە باکووری کوردستان و سەرنشینەکان بگەیەنێتە ئەڵمانیا.

مەسرور بارزانی زانکۆی بەریتانیا – کوردستانی لە هەولێر دەکاتەوە
پێشت مەسرور بارزانی زانکۆی بەریتانیا – کوردستانی لە هەولێر دەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار