ڕووناکی بەهێز لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات



توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی شەوانە بەر تیشکی توندی ڕووناکی دەکەون، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر زیاترە.

بەپێی ئەوەی گۆڤاری Frontiers in Neuroscience ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووەتەوە، بەرکەوتن بە تیشکی ڕووناکی لە شەواندا یاخود ئەوەی ناسراوە بە “پیسبوونی ڕووناکی” پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر لە کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ یان زیاتر.

بەرکەوتن بە تیشکی بەهێزی ڕووناکی مەترسی زیاتر بۆ سەر مێشکی کەسانی خوار تەمەنی ٦٥ ساڵ دروست دەکات.

ڕۆبن ڤۆیگت زوالا، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکەیە و مامۆستای یاریدەدەرە لە زانکۆی ڕاش لە ئەمریکا دەڵێت، “توێژینەوەکە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە وپەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان پەرەسەندنی نەخۆشی زەهایمەر و بەرکەوتن بە ڕووناکی لە شەودا دەرخستووە، بەتایبەتی بۆ کەسانی خوار تەمەنی ٦٥ ساڵ”.

توێژەران نەخشەی پیسبوونی ڕووناکییان بۆ ٤٨ ویلایەت شیکردووەتەوە و بەراوردیان کردووە، لەگەڵ داتاکانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و هۆکارە ناسراوەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە پیسبوونی ڕووناکی هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر بۆ کەسانی بەساڵاچوو، بەڵام کاریگەرییەکی بەهێزی نییە وەک هۆکارەکانی دیکەی وەک شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشک.

توێژەران دەڵێن، دەرەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە گەنجان بە تایبەتی هەستیار بن بەرامبەر بە کاریگەرییەکانی بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا، هەرچەندە هۆکارەکەی ڕوون نەکراوەتەوە.

جەختیان لەسەر پێویستی سنووردارکردنی بەرکەوتن بە گڵۆپ و ڕووناکی کردووەتەوە لە شەودا و بەکارهێنانی ماسکی چاو و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕووناکی شین لە ئامێرە تەکنیکییەکان و دانانی ئامێری کەمکردنەوەی ڕووناکی لە ماڵەکاندا.

ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە
بەغدا 500 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
دواتر بەغدا 500 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
پەیوەندیدار