بڕیارە ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بگاتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بگەنە هەولێر و سبەینی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆببنەوە و چەند دۆسیەیەکی دارایی و ئابووری تاوتوێ بکەن.
ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری پێکدێن لە:
– فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری
– محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق
– تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
– ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق
– ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
– عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق
– فەیسەڵ وەسام، سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان
– عەلی بەهادین، بریكاری وەزارەتی نەوت