ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بگاتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بگەنە هەولێر و سبەینی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆببنەوە و چەند دۆسیەیەکی دارایی و ئابووری تاوتوێ بکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری پێکدێن لە:

– فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری

– محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق

– تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

– ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق

– ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

– عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق

– فەیسەڵ وەسام، سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان

– عەلی بەهادین، بریكاری وەزارەتی نەوت

فڕۆکەیەک بە هۆی هەواڵێکی ناڕاستەوە لە باکووری کوردستان نیشتەوە
پێشت فڕۆکەیەک بە هۆی هەواڵێکی ناڕاستەوە لە باکووری کوردستان نیشتەوە
ڕووناکی بەهێز لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات
دواتر ڕووناکی بەهێز لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات
پەیوەندیدار