بەغدا 500 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت



وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”بڕیارە بەغدا رۆژی یەکشەممە بەشێکی دیکە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:”بڕیارە رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2024 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گوژمەیەک پارە وەکو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت”

دەشڵێت:”ئەو پارەیەی دەنێردرێت هەموو پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان نییە کە نزیکەی 500 ملیار دینارە و هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواش دەنێردرێت”.

ڕووناکی بەهێز لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات
پێت ڕووناکی بەهێز لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات
وەزیری دارایی: تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی زۆری کێشە هونەرییەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبن
دوات وەزیری دارایی: تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی زۆری کێشە هونەرییەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبن
پەیوەندیدار