كۆمارییەكان لەسەر سەرۆكی نوێنەران شەڕیانە



 

سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، كیڤن مەكارتی لە گەڕی چوارەمدا بە بەدەستهێنانی ٢٠١ دەنگ نەیتوانی دەنگی پێویست كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی ئەنجوومەنەكە.

بەربژێرەكەی دیكەی پارتی كۆمارییەكان، بایرۆن دۆناڵدز لە كێبڕكێی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە، بە ٢٠ دەنگ لە گەڕی چوارەمدا رێگری لە كیڤن مەكارتی كرد ببێت بە سەرۆك.

سەرەڕای بانگەوازی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆنالد ترەمپ بۆ پشتیوانی كردنی مەكارتی، گرووپێكی ٢٠ كەسی ئۆپۆزسیۆن لە نێو كۆمارییەكان بەردەوامبوون لە دژایەتی كردنی ناوبراو.

بۆ ئەوەی بەربژێرێك ببێت بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت دەنگی نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كە دەكاتە ٢١٨ دەنگ بەدەستبهێنێت.

لە گەڕی چوارەمیشدا، تەواوی ئەندامانی دیموكراتەكان كە دەكاتە ٢١٢ كەس بەردەوامبوون لەوەی دەنگ بە حەكیم جێفریس لە پارتەكەی خۆیان بدەن.

سەركردەی كۆمارییەكان، مەكارتی كێیە؟

كیڤن مەكارتی، كە لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٥ـه بۆ یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە پارتی كۆمارییەوە بە ئەندامی كۆنگرێس هەڵبژێردرابوو. ئەم سیاسەتمەدارە كالیفۆرنییە كە لە بنەڕەتدا پیاوی كارە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا وەكو سەرۆكی كەمینەی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەركی بەجێدەگەیاند.

مەكارتی كە لە لایەنگرە سەرسەختەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ-ـه، لە تانەگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٢٠ چوبووە پاڵ ترەمپ.

سیاستەمەدارە كۆمارییەكە دواتر شەرعییەتی ‌هەڵبژاردنەكانی قبوڵ كرد و سەركۆنەی رووداوەكانی ٦ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەڵكوتانەسەر كۆنگرێسی كرد.

شەش داعش دەستگیركران
پێت شەش داعش دەستگیركران
دادگای توركیا بڕیارێكی دژی هەدەپە دەركرد
دوات دادگای توركیا بڕیارێكی دژی هەدەپە دەركرد
پەیوەنیدر