دادگای توركیا بڕیارێكی دژی هەدەپە دەركرد



 

دادگای دەستووری توركیا بڕیاری دا هەژمارە بانكییەكانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بلۆك بكات.

دادگای دەستووری توركیا لەسەر سكاڵایەكی حكومەت بڕیاریدا ئەو هەژمارانەی بانكی هەدەپە دابخات و ڕابگرێت كە هاوكاری و پشتیوانی دارایی دەوڵەتی دەچێتە سەر.

سەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماری دادگای باڵای توركیا، بەكر شاهین لە لیستی تاوانەكانی داواكاری داخستنی هەدەپە، داوایكردبوو بڕیار لەسەر بلۆككردنی ئەو هەژمارە بانكییانە بدرێت كە هاوكاری خەزێنەی تێدایە و دادگای دەستووری بەهۆی پێشكەش نەكردنی هیچ بەڵگەیەك داواكارییەكەی رەتكردبووەوە.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاهین بەڵگەی پێشكەشی دادگای دەستووری كردەوە و دادگا لە بەرژەوەندی ئەو، بڕیارەكەی دەركرد.

سەرۆكی داواكاری گشتی، بەكر شاهین لە ١٩ی كانوونی یەكەمدا داواكاری بۆ بلۆككردنی ئەو هەژمارە بانكییانەی هاوكاریی دەوڵەتی تێدایە بۆ پارتەكە نوێ كردەوە.

لە داواكارییەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە “ئەو هاوكارییانەی كە دەوڵەت دەیدات بە پارتەكە لە دەرەوەی چالاكییەكانی خۆی بۆ ئامانجەكانی تیرۆر بەكاردەهێندرێت”.

دەستەی دادگای دەستووریی توركیا داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی دادگای باڵا كردبوو كە بەڵگەی بەرجەستە بنێرن.

بەپێی بابەتە پەیوەندیدارەكە، هاوكارییەكانی گەنجینە لە ماوەی ١٠ رۆژی یەكەمی ساڵدا لە هەژمارەكانی پارتەكان دادەنرێت.

كۆمارییەكان لەسەر سەرۆكی نوێنەران شەڕیانە
پێت كۆمارییەكان لەسەر سەرۆكی نوێنەران شەڕیانە
ڕێگایەكی نوێی كوشندە بۆ كۆچكردن دۆزرایەوە
دوات ڕێگایەكی نوێی كوشندە بۆ كۆچكردن دۆزرایەوە
پەیوەنیدر