لەمەودا دەتوانى بە كارتی هەژماری من کرێی تاكسی بدەیت



لە شاری هەولێر پێنجەمین پێشانگە و كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەكنەلۆجیی هەولێر (هایتێكس2024) كرایەوە
هایتێكس2024 دەیەم گەورەترین پێشانگە و كۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەكەمی سەر ئاستی عێراقە؛ ساڵانە بە ئامادەبوونی سەرجەم كۆمپانیا بەشداربووەكان، چەندان بەرپرسی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی ناوەند و چەندان كۆنسوڵی وڵاتان؛ بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ژمارەیەك كۆمپانیای تایبەت بە تاكسی بەشدارییان لەو پیشانگایە كرد ، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی ڕابردووە كۆمپانیایەكی بواری تاكسی ئۆفەری نوێیان ڕاگەیاند، یەكێك لەو كۆمپانیایە بڕیاریداوە لەمەودا بە كارتی بانكی هەژماری من سیستەمی تەكسییەكانی بخاتە كار.

حسێن ئەلبەیاتی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای كەریم لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە باسنیوزی ڕاگەیاندا كۆمپانیاكەیان بە نیازە كارتی هەژماری من كە ئێستا مووچەی كوردستانی پێ دابەش بكرێت لەمەودا لەناو تاكسێیەكانی چالاك بكات، واتە سەرنشنیان هەم دەتوانن پارەی كاش و هەمیش دەتوانن كارتی بانكی هەژماری منە بەكاربهێنن، لە ئێستا سەرقاڵی دانانی ئەو میكانیزمەین.

بەیاتی وتیشی؛ لە هەرێمی كوردستان بە نیازن خزمەتگوزارییەكی دیكە بۆ  کەسانی بەساڵاچوو و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان فەراهەم بكەین لەگەڵ لایەنی حكوومی لە داهاتوودا گفتوگۆ لەم بارەیەوە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین بە چ شێوازێك یارمەتی ئەو  توێژە بدەین.

باڵیۆزی تورکیا: هاوکارییەکی باش لەگەڵ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا هەیە
پێت باڵیۆزی تورکیا: هاوکارییەکی باش لەگەڵ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا هەیە
تەیف سامی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
دوات تەیف سامی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر