تەیف سامی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت



وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، بڵاویکردووەتەوە کە جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە.

نووسینگەکەی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت.”

لەمەودا دەتوانى بە كارتی هەژماری من کرێی تاكسی بدەیت
پێت لەمەودا دەتوانى بە كارتی هەژماری من کرێی تاكسی بدەیت
ئاوات شێخ جەناب: گرفتی لیستی مووچە زۆربەیان چارەسەر کراون
دوات ئاوات شێخ جەناب: گرفتی لیستی مووچە زۆربەیان چارەسەر کراون
پەیوەندیدار