دامەزراوەی چاودێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



دوای ئەوەی دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە، دەزگای رۆشنگەریی چاودێر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەن.

دەقی بەیاننامەکەی دەزگای رۆشنگەریی چاودێر:

کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران. هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتوە. ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین.

ئاوات شێخ جەناب: گرفتی لیستی مووچە زۆربەیان چارەسەر کراون
پێت ئاوات شێخ جەناب: گرفتی لیستی مووچە زۆربەیان چارەسەر کراون
یەکێتی بارەگای دامەزراوەی چاودێری وەرگرتەوە
دوات یەکێتی بارەگای دامەزراوەی چاودێری وەرگرتەوە
پەیوەندیدار