فراکسیۆنی یەکێتی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ دەکات



فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بەتوندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی ناحیەی زەلان سەر بە قەزای چوارتا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دژی بۆردومانەکانی تورکیا هاتە دەنگ و دەڵێت” بێدەنگی و بێ هەڵوێستی عێراق و هەرێم جۆرێکە لە شەرعیدان بەو کارە”.

دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی :

بەتوندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، بەتایبەتی لەماوەی کەمتر (٧٢) سەعاتی رابوردودا لەدوو پەلاماری جیادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆک (٧)هاوڵاتیان شەهید کردوەو کە ئەندامی دوو خێزانن یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەک هاوڵاتی تریشیان بریندارکردوە.

پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین لەخوای گەورەش داوای شیفا بۆ بریندارەکان دەکەین.

بەردەوامی پەلامارەکان و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم لەئاست شەهید و بریندارکردن و پێشێلکردنی سیادەی عێراق جۆرێکە لە شەرعیەتدان بەپەلامارەکان.

جارێکی تر داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەم بێدەنگیە بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن.

میشێل بارنیە بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا
پێت میشێل بارنیە بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا
بۆ هاوردەکردنی بەنزین بڕیاردرا
دوات بۆ هاوردەکردنی بەنزین بڕیاردرا
پەیوەنیدر