سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کرایەوە تاوەکو هاووڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پرۆسەکە بکەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێکران و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاووڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبارەی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچەکە بافڵ وتی، پشتگیریی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەکەین کە دامەزراوەیەکی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین، وەک چۆن پێویستە هەموولایەنەکان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دروستنەکەن.

وتیشی، دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانە و لە رووەشەوە کارەکانی دامەزراوەکە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە.

بۆ هاوردەکردنی بەنزین بڕیاردرا
پێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین بڕیاردرا
قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەکرێت
دوات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەکرێت
پەیوەنیدر