قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەکرێت



پارێزگاری هەولێر بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت”لەنێوان 2 بۆ 20ملیۆن دینار دەبێت”.

ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 5ـی ئایار بازاڕی قەیسەری هەولێر کارەساتێکی گەورەی بەسەرداهات، ئێمە ئەوکات ڕامانگەیاند ئەو بازاڕە ڕۆحی هەولێرە، بەداخەوە بەوشێوەیە مامەلەی لەگەڵ کرا و سووتێنرا و زیانێکی زۆر بە کاسبکاران کەوت.

وتیشی، دوای سوتانی بازاڕەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی شوێنی کارەساتەکەی کرد و دڵنیایی دایە کاسبکاران، کە هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو دەستەی لەپشت ئەم کارەوەبوون و هەا هاوکات هاوکاری و پشتیوانیی کاسبکارانیش دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، هەر بە زوویی ڕێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری گیرایە بەر و زیانەکان دەستنیشان کران.

ڕوونیشیکردەوە، ئەمڕۆ  5ـی ئەیلوول جارێکی دیکە سەرۆکوەزیران بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد و لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە، و جەخت دەکاتەوە پەلە کارەکە بکرێت تاوەکو کاسبکاران بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانی ئەو ڕووداوە، و لە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی ئەو هاوکارییانە دەکرێت بۆ ئەوانەی دووکانەکانیان سووتاوە، کە 247 دووکان بووە، هەر یەکێک لەوانە بە پێی قەبارەی زیانەکان هاوکاری دەکرێت.

ئومێد خۆشناو بڕی هاوکاری و قەرەبووەکەی ئاشکراکرد و وتی، هاوکاری و قەرەبووەکان بەیەک شێواز نییە بە پێی قەبارەی زیانلێکەوتووانە، ئەو کاسبکارانەی کەمترین ڕێژەی زیانیان بەرکەوتووە دوو ملیۆن دیناریان پێدەدرێت، زۆرترین ڕێژەش 20 ملیۆن دینارە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دووکانەکەشی نۆژەن دەکرێتەوە.

شەوی (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

 

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد
پێشت سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد
١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
دواتر ١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەندیدار