١٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەدا، چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەو بازرگانانە بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو .

جێی ئاماژەپێدانە تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .

قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەکرێت
پێت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەکرێت
ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد
دوات ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد
پەیوەندیدار