به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی هەردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه هۆی كوژرانی هاووڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.