ئەمریكا سیستمی درۆنی ئێران بە ئامانج دەگرێت



 

كۆشكی سپی ڕایگەیاند، تاووتوێی كردنەئامانجی سیستمی درۆنی ئێران دەكەن لە ڕێگای سەپاندنی سزا و ڕێگری لە هەناردەكردنی بۆ دەرەوە.

ئەدریان واستۆن وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند واشنتن بەردەوامە لەگەڵ هاوبەشەكانی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی درۆنە ئێرانییەكان.

ڕاشیگەیاند لە هەوڵدان ڕێگری بكەن لە گەیاندنی درۆنی ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵاتەكە و گەیشتن بە تەكنۆلۆژیای بەكارهێنراو لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكاندا.

ئەمریكا سزای سەپاندووە بەسەر كۆمپانیاكان و ئەو كەسانەی هەڵدەستن بە گواستنەوەی درۆنی ئێران كە ڕووسیا لە جەنگی ئۆكراین بەكاریاندەهێنێت.

خۆرئاوا ئێران تۆمەتبار دەكات بە زیادكردنی درۆنی خۆكوژ بۆ ڕووسیا، بەجۆرێك كۆشكی سپی دەڵێت سەربازی ئێرانی لە نیمچە دوورگەی كریمیا هاوكاری ڕووسەكان دەكەن لە بەكارهێنانی ئەو فڕۆكانەدا.

ڕێگایەكی نوێی كوشندە بۆ كۆچكردن دۆزرایەوە
پێت ڕێگایەكی نوێی كوشندە بۆ كۆچكردن دۆزرایەوە
لەسەر كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران
دوات لەسەر كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پەیوەندیدار