ڕۆبۆتێک باوەش بە خاوەنەکەیدا دەکات



کۆمپانیای “1X”ی نەرویجی ڕۆبۆتێکی بۆ کارەکانی ناوماڵ لە شێوەی مرۆڤدا خستە بازاڕەوە، بەڵام جیاوازە لە ڕۆبۆتەکانی تر بەوەی خاوەنەکەی لە باوەش دەگرێت.

گرتەیەکی ناساندن کە لەلایەن کۆمپانیاکە بڵاوکراوەتەوە نیشانیداوە، ڕۆبۆتی “NEO Beta” جلوبەرگێکی وەرزشی لەبەردایە، دەموچاوی لە شووشەیەکی ڕەش دروستکراوە بەبێ دەربڕین، ڕۆبۆتەکە لەبری ویل، پێی هەیە، دەستەکانیشی وەک کەسێکی ئاسایی دە پەنجەی هەیە.

کۆمپانیای techradar پێیوایە ئەم  ڕۆبۆتە نوێیە دەبێتە هەنگاوێکی تازە لە جیهانی ڕۆبۆتیکدا.

کۆمپانیاکە نزیکەی ١٠ ساڵە کار لەسەر ڕۆبۆتە مرۆڤدۆستەکان دەکات، بە ئامانجی بەکارهێنانیان لە کارگە و دامەزراوە بازرگانییەکانی تردا، خاڵی وەرچەرخان بەرەو زیاتر گرنگیدان بە بەکاربەران هاوبەشییەکەی بوو لە ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ OpenAI، کە بووە هۆی یەکخستنی زیرەکی دەستکرد بۆ ناو هێڵی 1X ڕۆبۆتەکان.

سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیاکە دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕۆبۆتی 1X A1، کە ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤە، سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتی ماڵەوە، بێرنت بێرنیش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای 1X وتی: “ئەولەویەتی ئێمە سەلامەتییە… ئەوە بەردی بناغەیە کە ڕێگەمان پێدەدات بە متمانەوە NEO Beta بناسێنین بۆ ناو ماڵەکان.”

 

وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکرێت
پێشت وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکرێت
داوا لە فەیسبووک دەکرێت کە دەستەواژەی لایەنگری فەڵەستینی نەسڕێتەوە
دواتر داوا لە فەیسبووک دەکرێت کە دەستەواژەی لایەنگری فەڵەستینی نەسڕێتەوە
پەیوەندیدار