داوا لە فەیسبووک دەکرێت کە دەستەواژەی لایەنگری فەڵەستینی نەسڕێتەوە



لیژنەی چاودێری مێتا داوای لە فەیسبووک کردووە، کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستەواژەیەک لاببات کە هەندێک پێیان وایە هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان نیشان دەدات و هەندێکی دیکەش بە “پشتیوانی توندوتیژی دژی جولەکەکان” دەزانن.

لیژنەکە کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، بەڵام لەلایەن کۆمپانیای سۆشیال میدیای ئەمریکییەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، دەشڵێت دەستەواژەی “لە ڕووبارەوە بۆ دەریا” مانای زۆری هەیە، هەربۆیە ناکرێت بەکارهێنانی بە زیانبەخش و توندوتیژی و جیاکاری هەژمار بکرێت.

ئەم دەستەواژەیە ئاماژەیە بۆ ڕووباری ئوردن و دەریای ناوەڕاست کە ئیسرائیل و خاکی فەلەستین لە نێوانیاندایە، ئەم دەستەواژەیە زۆرجار لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەلەستین دووبارە دەبێتەوە.

ڕەخنەگرانی ئەم دەستەواژەیە دەڵێن “دژە جووەکانە و داوای نەهێشتنی ئیسرائیل دەکات”، لە کاتێکدا گروپەکانی دیکە ئەم لێکدانەوەیە ڕەتدەکەنەوە.

پامێلا سانت مارتن، هاوسەرۆکی لیژنەی چاودێریکردن دەڵێت: “تەنها لابردنی قسەی سیاسی چارەسەر نییە، بەتایبەتی لە کاتی قەیران و ململانێدا.”

لیژنەکە ڕایگەیاندووە کە دوای پێداچوونەوە بە سێ حاڵەتی پەیوەست بە ناوەڕۆک کە لەلایەن بەکارهێنەرانی جیاوازەوە لە فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە، گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە.

مێتا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێمە پێشوازی لە پێداچوونەوەی لیژنەکە دەکەین بە ڕێنماییەکانمان سەبارەت بەم بابەتە، لە کاتێکدا هەموو سیاسەتەکانمان بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی پەرەی پێدەدرێت”.

ڕۆبۆتێک باوەش بە خاوەنەکەیدا دەکات
پێشت ڕۆبۆتێک باوەش بە خاوەنەکەیدا دەکات
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
دواتر ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
پەیوەندیدار