ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەوەشدا مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەی مانگی ئاب دەکەن.

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مانگی تەمموز، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، لەگەڵ ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشدەکرێت.

هاوکات مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەشێک لە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن.

داوا لە فەیسبووک دەکرێت کە دەستەواژەی لایەنگری فەڵەستینی نەسڕێتەوە
پێشت داوا لە فەیسبووک دەکرێت کە دەستەواژەی لایەنگری فەڵەستینی نەسڕێتەوە
ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بە بانکی دەکرێت
دواتر ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بە بانکی دەکرێت
پەیوەندیدار