هەسارۆکەیەكی بچووک بەر زەوی دەكەوێت



دامەزراوە فەلەكییەكان پێشبینی ئەوە دەكەن، هەسارۆکەیەكی بچووک بە خێراییەكی زۆر بەر زەوی بكەوێت و شارەزایەكی بواری فەلەكی دەڵێت: ئەگەر لەناوچەی نیشتەجێبوون بدات ئەگەری زیانێکی زۆر هەیە.

دامەزراوەی کاتالینا سکای بڵاویكردەوە، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 18:08 بە کاتی بەریتانی (20:08 بە کاتی هەرێمی کوردستان) نەیزەکێکی بچووک بەر زەوی دەکەوێ، بەڵام هیچ زیانێکی نابێ تەنیا وەکو ڕووناکییەک دەردەکەوێ.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش کەمێکیتر و لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێری داهاتوودا هەسارۆکەیەكی بچووک بەلای زەویدا تێدەپەڕێت، ئەگەرهەیە بەر زەوی بکەوێت، بەڵام لەبەرئەوەی بچووکە پێشبیی ناکرێت زیانی زۆر بدات.

وتیشی، “ئەگەرهەیە هەسارۆکە بچووکەکە بەخێراییەکی بەهێز لە ناوچەکانی باکووری وڵاتی فلیپین بکەوێت و ئەگەر لەناوچەی نیشتەجێبوون بدات ئەگەری زیانێکی زۆر هەیە”.

“پێش ناوەڕاستی مانگ مووچەی مانگی هەشت دەگات”
پێشت “پێش ناوەڕاستی مانگ مووچەی مانگی هەشت دەگات”
هۆکاری پێنەدانی هاوکارییەکان بە پێشمەرگە ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری پێنەدانی هاوکارییەکان بە پێشمەرگە ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار