لەسەر بودجەی عێراق چەند پڕۆژەیەك بۆ سلێمانی ئەنجام دەدرێت



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، لە ڕێگەی وەزارەری پلاندانانی عێراقەوە کۆمەڵێک پڕۆژە بۆ سلێمانی دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و دەشڵێت: بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پڕۆژەکان ڕابگەیەندرێن و بچنە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقمان کرد و لەگەڵ محەمەد داود، بەڕێوبەری سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان گفتوگۆمان کرد، دوای بەدواداچونی بەردەواممان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ خەرجکردنی بودجەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بۆ پارێزگای سلێمانی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەڵامی کۆتاییمان وەرگرت.

وتیشی، بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پرۆژەکان ڕابگەیەندرێت و بەسەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و پارێزگای سلێمانی ئەم پڕۆژانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە:
1-تۆری ئاو بۆ گوندی ژاڵەی مملحە و یەکەی ئاو بۆ گوندی باشتە و گوندی باوزێ.
2-دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ گوندی خان ڕەئوف، دروستکردنی یاریگا لە گوندی باشتە.
3-دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ گوندی سورەقەڵات، دروستکردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لە گوندی مالومە.
4-دروستکردنی دوو قوتابخانەی 9 پۆلی لە هەردوو گوندی شێخ لەنگەری گەورە و خواروو، دروستکردنی بنکەی تەندروستی شێخ لەنگەری خواروو.
5-دروستکردنی ڕێگەی گوندەکانی (شێخەڵمارێن، بێورێ، مالومە، چۆخماخ، سورە قەڵات).
6دروستکردنی ڕێگەی گوندەکانی (چاڵاوە، کانی مازوو، شێخ عەوداڵان، باوزێ) لەگەڵ دیواری ڕاگری گوندی هەڵەدن.
7-دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندەکانی (لفتی ئاغا، چاڵاوە، کانی مازوو، بەردەشانی سەروو، شێخ عەوداڵان).
8-دروستکردنی یاریگا لە گوندی شێخ عەوداڵان، لەگەڵ زیادکردنی 6 پۆل بۆ قوتابخانەی گوندەکە.
9-دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندەکانی (بانی شار، کۆڵانی خواروو، تاسڵوجە، مایندۆڵ، گامێش تەپە) لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی شیرەمەڕ.
10-دروستکردنی تۆڕی کارەبایی گوندی قەشقە.
11-دروستکردنی قوتابخانەیەکی 9 پۆلی لە گوندی شیرەمەڕ، لەگەڵ نوژەنکردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجـە.
12- دروستکردنی ڕێگەکانی گوندی (بانی شار، وێنە، مایندۆڵ، گامێش تەپە)
13-دروستکردنی ڕێگەیی خان ڕەئوف و ژاڵە.

هۆکاری پێنەدانی هاوکارییەکان بە پێشمەرگە ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری پێنەدانی هاوکارییەکان بە پێشمەرگە ئاشکرا کرا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار