شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوی فەرمانبەرانی پەسندكرد



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی زەوییەكانی هەر سێ‌ پێگەی (شاری لاوان، فەرمانبەران، سۆتكە)ی پەسەند كرد بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.
ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی ئەیلوول، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجوومەن.

ئاشكراشی كرد، ئەندامانی ئەنجوومەن، هەر سێ پێگەی زەوی ( شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە)یان پەسەند كرد، بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا. دواتر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تاووتوێكرا بەمەبستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چەند بڕیارێك واژۆكرا و پەسەند كران، هەروەها چەندین مامەڵەی هاووڵاتیان و وەبەرهێنان بە ئامادەبونی نوێنەریان تاووتوێكرا و گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، دوای وەرگرتنی داواكارییەكانیان لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەوە، بڕیاری پێویستیان لەسەر درا بەپێی یاسا و ڕێنماییە هونەرییەكان.

 

سودانی بڕیاری ناردنی بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم دا
پێشت سودانی بڕیاری ناردنی بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم دا
لە 24 کاتژمێردا 1200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر کراون
دواتر لە 24 کاتژمێردا 1200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر کراون
پەیوەندیدار