بارزانی: باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و ئاشتییە



 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار دەكات و ڕایدەگەیەنێت، باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانەیە.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ شەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی زەكەریا یاپیجیئۆغلوو، سەرۆكی گشتیی هوداپار كرد.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتكردنی گەلانی توركیا و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار و جەخت لە پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی گشتیی هوداپار “پێزانینی بۆ ڕۆڵی بارزانی لە پێشخستنی دۆزی گەلی كورد هەبوو و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هوداپار و پارتی دیموكراتی كوردستان خستەڕوو”.

بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان، ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند، كە “باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانەیە”.

لە 24 کاتژمێردا 1200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر کراون
پێت لە 24 کاتژمێردا 1200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر کراون
لە سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە 7 تۆن برنجدا دەگرێت
دوات لە سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە 7 تۆن برنجدا دەگرێت
پەیوەنیدر