لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێكی زۆر برنجی ماوەبەسەرچوودا دەگرن، كە ماوەی بەسەرچوونەكەی درێژكراوەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی حەوت تۆن و (500) كیلۆگرام برنجی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە دوای گۆڕینی فەردەكە و درێژكردنەوەی بەروارەكەی لەبازاڕەكانی شاری سلێمانیدا ساغی بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجەكە دەستی بەسەردا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت، هەروەها خانەوەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.